چەورییە تەندروستەكان بۆ جەستە پێویستن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەورییە تەندروستەكان بۆ جەستە پێویستن

 

 

لە توێژینەوەیەكی گەورەدا بە ناوی (توێژینەوەی پەرستار ... نێرس ستەدی) كە لەسەر چل و دوو هەزار كەس ئەنجام دراوە دەركەوتووە، كە زۆر خواردنی چەوری بە هەموو جۆرەكانیەوە دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی قەڵەوی، دڵ، خوێنبەرەكان، .. بەڵام زیاد خواردنی چەورییە تەندروستەكان ناچێتە ناو ئەو بازنەیەوە، با بزانین چەورییە تەندروستەكان چین ؟؟

چەورییە تاك ناتێرەكان و چەورییە فرە ناتێرەكان تەندروستین كە بریتین لەوانە:

ڕۆنە ڕووەكیەكان، فستق، باوی، گوێز، ڕۆنی كەتان، كونجی، ماسی، زەیتون و زەیتی زەیتون، وەها ڕێنمایی دەكرێت چەورییە زیانبەخشەكان لە خواردنانە كەم بكرێنەوە، وەكو:

ڕۆنی كەرە، چەورییە گیانەوەرییەكان، قەیماغ و پەنیرە چەورەكان..

(د. یوسف خەتێ‌ – پسپۆری نەخۆشییەكانی هۆرمۆنات)

 

هه‌واڵی گرنگ