گەرما پەیوەندی بە نەخۆشییە درێژخاینەكانەوە چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەرما پەیوەندی بە نەخۆشییە درێژخاینەكانەوە چییە ؟؟

 

 

لەگەڵ ئەوەی زانست لێكدانەوەی تەواوی پێنیە بۆ هۆكاری زیادبوونی هەندێك جۆر لە ئازاری درێژخایەن بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو شێداریەوە، بەڵام ناشتواندرێت ئەم ڕاستییە فەرامۆش بكرێت.

زۆر لەو كەسانەی كە ئازاری درێژخایەنیان لەگەڵدایە باس لەوەدەكەن كە گۆڕانی وەرزەكان كاریگەری هەیە لەسەر ئازارەكانیان و بەگۆڕانی پلەی گەرماو پاڵەپەستۆی هەواو شێداری لە هەوادا لەوانەیە ئازارەكانیان زیاد بكات.

ئەو ئازارە درێژخایەنانە چین كە بە پلەی گەرمای بەرزو وەرزی گەرم و شێداری هاوین زیاد دەكەن ؟؟

1. هەوكردنی جومگەكان : بەپێی توێژینەوەیەك نزیكەی لە (5%) ی ئەو بەتەمەنانەی كەهەوكردن و داخورانی جومگەكانیان هەیە، بەپلەی گەرمای بەرزو بەرزبونەوەی شێ لەهەوادا ئازارەكانیان زیاد دەكات، لەبەرئەوەی كاریگەری هەیە لەسەر كشان و گرژبوونی خانەكانی ناوەوەو دەرەوەی جومگەكە و ئەمەش یاریدەدەرە بۆ زیادكردنی ئازار.

2. سەرئێشەو شەقیقە : بەرزبونەوەی پلەی گەرما ئازاری جۆرە سەرئێشەیەك زیاد دەكات كە بە سەر ئێشەی گرژبوون ناسراوە، كە لەئەنجامی گرژبوونی ماسولكەكانی سەرو مل توش دەبێت و هەروەها ئەگەری زیادكردنی سەر ئێشەی شەقیقەش زیاد دەكات، گۆڕان لە پلەی گەرماو شێ و پاڵەپەستۆی هەوا لەوەرزە گەرمەكاندا دەبنە هۆی وشكبونەوە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری شەقیقە.

3. فایبرۆمایەڵجیا : كۆمەڵەی نێودەوڵەتی فایبرۆمایەڵجیا، پەیوەندی نێوان نیشانەكانی نەخۆشی فایبرۆمایەڵجیاو وەرزە شێدارەكانیان خستۆتە ڕوو، بینراوە زیادبوونی شێ هۆكارە بۆ زیادبوونی نیشانەكانی نەخۆشی فایبرۆمایاڵجیا.

4. ئەو نەخۆشانەی كە بەدەست نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەكانەوە دەناڵێنن، بینراوە كە هەستەوەرن بەرامبەر گۆڕانی پلەی گەرما، هەموو پلەیەكی زۆر بەرزو هەروەها زۆر نزمی پلەی گەرما ئازارەكانیان زیاد دەكات، واتە بە گەرمی زۆرو ساردی زۆریش نیشانەكان و ئازارەكانیان زیاد دەكات.

5. نەخۆشی (MS) : كەئەمیش بریتییە لە نەخۆشی ڕەقبوون و وشكبوونەوەی هەستە دەمارەكان، كەدەبێتە هۆی لەكاركەوتن و لەرزین و پوكانەوەی ماسولكەكان، هەر هۆكارێك پلەی گەرمای لەش بەرزبكاتەوە، دەبێتە هۆی زیادكردن و خراپتربوونی نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە كەیەكێك لەوانەش ئازاری بەردەوامە، هەر كاتێك نەخۆشەكە ساردبكرێتەوە دەبینیت ئازارو نیشانەكان نامێنن.

چۆن كاریگەری بەرزی پلەی گەرما كەم بكەمەوە ؟

1. لەماڵەوە بمێنەوە : ئەگەر شێ و بەرزی پلەی گەرما ئازارەكانت زیاد دەكەن باشترە لەماڵەوە بمێنیتەوە لە بەردەم فێنككەرەوەی گونجاودا، مانەوە لە دەرەوە لەپلەی گەرمای بەرزدا ئازاری جومگەكان زیاد دەكات و كاریگەری ئازار شكێنەكانیش كەمدەكاتەوە.

2. ئاو خواردنەوە : زیادكردنەوەی ئاوخواردنەوەو دوركەوتنەوە لە وشكبونەوەو گۆڕانی خوێ و ئەلیكترۆلایتەكان، كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ ڕێگری لەو جۆرە ئازارانەی كە بەهۆی وشكبوونەوە توشمان دەبێت.

3. جل و بەرگی فراوان و فش بپۆشە : لەبەركردنی جل و بەرگی كەتان و پەمۆو هەروەها فراوان و فش یارمەتی ساردكردنەوەی جەستە دەدەن و دەهێڵن خانەكانی لەش هەناسەبدەن، بەڵام جل و بەرگی نایلۆن و تەسك ڕێگری لە بەهەڵمبوونی ئارەقەی لەش دەدەن و پلەی گەرمای جەستە بەرز دەكەنەوە.

4. مەلەكردن : مەلەكردن ڕێگەیەكی زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جومگەو ماسولكەو لەگەڵیشیدا خۆ فێنككردنەوە لەهاویندا، ئەنجامدانی ڕۆشتن و سووكە وەرزش لەناو ئاودا زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی ئازاری جومگەو هەوكردنی درێژخایەنی جومگەكانیان هەیە.

(د. هەڤین كەمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازارو بەنج)

 

 

هه‌واڵی گرنگ