چەند ڕاست كردنەوەیەك لە بارەی قەڵەوی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند ڕاست كردنەوەیەك لە بارەی قەڵەوی

 

 

... مرۆڤی قەڵەو تەمبەڵەو ناجوڵێت:

جوڵەو لەش سوكی فێربون و ڕەفتارە، وەرزش كردن بڕیارو پیادە كردنە، زۆر كەس هەیە كێشی لەشی زۆرە، بەڵام وەرزش دەكات، جوڵەی زۆرە.

.... مرۆڤی قەڵەو نەوسنەو خەتای خۆیەتی:

فیزیۆلۆژیای لەش دیاری دەكات كە مرۆڤ قەڵەو ببێت، جاری وا هەیە كەمیش بخوات هەر كێشی لەشی زیاد دەكات، هەروەها هۆكارە بۆماوەییەكان و هۆڕمۆنەكانیش ڕۆڵیان هەیە،

.... قەڵەوی هەمووی یەك حاڵەتە:

قەڵەوی هەیە زیاتر چێوەی سكی زۆرە، واتە كەرشی زۆرە، هی وایش هەیە شان و قاچ و سینگی ئەستورەو چەوری زۆرە، قەڵەوی هەیە بە هۆكاری نەخۆشی دیكە ڕوو دەدات.

..... تەنیا ڕێگە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش كەم خواردن و جوڵەی زۆرە:

بێجگە لەو ڕێگایانە دەنكۆڵە یان حەب هەیە بۆ ئەم مەبەستە، هەروەها چارەسەری ڕەفتاری و نەشتەرگەریش ڕۆڵێكی زۆریان هەیە بۆ چارە سەركردنی قەڵەوی.

(د. یوسف خەتێ‌ – پسپۆری نەخۆشییەكانی هۆرمۆنات)

 

 

هه‌واڵی گرنگ