بايدن بانگهێشتى ٤٠ سەركردەى جيهانى کرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بايدن بانگهێشتى ٤٠ سەركردەى جيهانى کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بانگھێشتی ٤٠ سەرکردەی جیھانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کەشوھەوا کردووە کە بڕیارە لە ٢٢-٢٣ی نیسان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەبچێت.

لەو راگەیەندراوەی کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە، "سەرۆک بایدن، بانگھێشتی ٤٠ سەرکردەی جیھانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کەشوھەوا کە ئەمریکا میوانداریی دەکات و لە ٢٢-٢٣ی نیسان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەدەچێت، کردووە".

راگەیەنداروەکەی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوەش کردووە کە لووتکەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ رای گشتی پەخشدکرێت و ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە بایدن، لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربوونییەوە گەڕاوەتەوە رێککەوتنی پاریس بۆ کەشوھەوا کە سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ لێی جیاببویەوە.

راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە لووتکەی سەرکردەکان، جەخت لە سەر پێویستیی گرتنەبەری بەرەنگاربوونەوەیەکی بەھێزتر لە دژی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و سوودە ئابوورییەکانی دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "پێش بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، کە مانگی تشرینی دووەم لە گلاسگۆ کۆدەبنەوە، ئەم لووتکەیە رووداوێکی گرنگ دەبێت".

 

هه‌واڵی گرنگ