چاكبوانی كۆڕۆنا، چۆن هەستی بۆن كردنیان بۆ دەگەڕێتەوە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چاكبوانی كۆڕۆنا، چۆن هەستی بۆن كردنیان بۆ دەگەڕێتەوە ؟؟

 

 

لەدەستدانی هەستی بۆنكردن یەكێكە لەو كێشانەی كە تووش بووانی كۆڕۆنا لەدوای چاك بوونەوەیان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بۆ ئەو مەبەستە پسپۆرانی ئەو بوارە لە چاوەڕوانی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانن.

سەرەتا واباس دەكرا، كە لەدەستدانی هەستی بۆن كردن یەكێكە لەنیشانەكانی تووش بوون بە كۆڤید – 19، دواتر باسی ئەوەكرا، كە چاكبوەكانیش تاكو ماوەیەكی زۆر ئەو هەستەیان بۆ ناگەڕێتەوە.

لەمبارەیەوە (كریسی كیلی) دامەزرێنەری دامەزراوەی (ئەی بی سێنت) لە بەریتانیا دەڵێت، ئێستا لەڕێگەی ئەلیكترۆنی هاریكاری ئەوانە دەكەن كە هەستی بۆن كردنیان لەدەستداوە بەهۆی كۆڤید – 19، تاكو بەهەر شێوەیەك بێت ئەو هەستەیان بۆ بگێڕنەوە.

پسپۆران دەڵێن، ئەوەی دەیكەن چارەسەر نییە، بەڵكو ڕێگەیەكە تاكو بتواندرێت لەو ڕێگەیەوە هەستی بۆن كردن بگێڕنەوە، ئەویش لەڕێگەی چارەسەری سروشتی بۆن كردن، لەگەڵ چوار جۆرە زەیتی (گوڵ و لیمۆو قەرنەفل و ئۆكالبتۆس)، كە بەهەموویان فشار لەسەر لوت دروست دەكەن بۆ ئەوەی ئەو هەستە كاری خۆی بكاتەوە.

پسپۆران داوا لەوانە دەكەن كە تووش بووی كۆڤید – 19 ەن و هەستی بۆن كردنیان لەدەستداوە، رۆژانە دوو جار هەرجارەو (20) چركەو بۆ ماوەی چوار مانگ و بەبەردەوامی ئەو شوشەیە بۆن بكەن، دەشتوانن جار جارە بۆنەكە بگۆڕن بە بۆنی قاوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ