بەوێنە..دەیان دۆلفین لە سعوودیە كەوتوونەتە سەر وشكایی كەناراوەكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەوێنە..دەیان دۆلفین لە سعوودیە كەوتوونەتە سەر وشكایی كەناراوەكان

دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕایانگەیاند لە كەناراوەكانی پارێزگای ئوملەج لە باكووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە 40 دۆلفینیان ڕزگار كردووە و حەوتی دیكە مردار بوونەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودی بڵاوی كردەوە بەهۆی خێرایی با و شەپۆلەكانی دەریاوە دەیان دۆلفین لە ئاوەكانی دەریای سوورەوە كەوتبوونە كەناراواكانەوە، بۆیە لە ڕێی خۆبەخشەكانەوە هەوڵی ڕزگاركردنی ئەو دۆلفینانە درا كە ژمارەیان 40 دۆلفین بوو، نەیاندەتوانی بەرەو قوڵایی دەریا بگەڕێنەوە و گواسترانەوە بۆ شوێنێكی ئارام ،هەر بەپێی زانیارییەكان بەهۆی شەپۆلە توندەكانەوە حەوت دۆلفین لەناوچوون.

دۆلفین، لەو گیانەوەرە ئاوییانەیە كە پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ نەهەنگدا هەیە و نزیكەی 40 جۆری هەیە لە جیهاندا، درێژیی هەندێك جۆریان مەترێك و 20 سانتیمەتر و كێشیان 40 كیلۆگرامە.

هەندێكی دیكەشیان كە بە دۆلفینی گەورە ناسراون، درێژییان نۆ مەتر و نیو و كێشیان نزیكەی 10 تەنە ،ئەم گیاندارە لە هەموو دەریاكانی جیهاندا هەیە، بەتایبەت ئەوانەی قوڵاییان كەمە.

 

هه‌واڵی گرنگ