هەرێمی کوردستان کە هێشتا قەوارەیەکی دەڵەمەیەو لەژێر چەندین هەڕەشەدایە ، ناکرێ و ڕاستیش نیە،بەناوی پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لەماف وئازادییەکان و فرەیی و چەندین دروشمی دیکەوە ،هەر ڕۆژەی پێکهاتەیەکی ئاینی و مەزهەبی و چی و چی بۆزیاد بکرێ .. ئاخر ڕەنگە ماوەیەکی کە کرێکارە (هندی و بوزیەکان) ی کوردستانیش - لەگەڵ ڕێزم بۆیان - داوامان لێبکەن لەوەزارەتی ئەوقاف جێیان بکەینەوەو کورسییان بۆ تەرخان کەین!
نازانم ئەم وڵاتە تا پێشی ٢٠٠٣ تەنها (٤-٥) ئاین و ئاینزای تێدا بوو،کەچی لەپڕ وا کرا بە (٨) ئاین!!! والبقية تأتي. من هيچ نکوولیم لەوە نیە هەر پێکهاتەیەک چ ئاینی بێت یان نەتەوەیی و مەزهەبی ، کەمادام بوونێکی ڕاستەقینەیان هەبێت، باکەمیش بن ، دانیان پێدابنرێت و مافیان پارێزراو بێت. بەڵام نەک دایانتاشن ،یان هاوردەیان کەن لەملاو ئەولاوە!!
ئاخر پێم سەیرە ئێمە وەکو نەتەوەی کورد، بەهۆی فرەیی ئاراستە سیاسیەکانەوە لەناو خۆماندا نەسازو ناکۆکین ،کەچی خەریکین ئەم هەرێمە بچووکە ئەکەینە دۆڵی ئاینەکان ( وادي الاديان)؟!