هەستیاری چاو لە وەرزی گەشت و گوزاردا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەستیاری چاو لە وەرزی گەشت و گوزاردا

چەند جۆرێک لە هەستیاری هەیە کە تووشی چاو دەبێت، یەکێک لەو جۆرانە پێی دەڵێن هەستیاری چاو لە وەرزی بەهاردا .
 
ئەم جۆرە هەستیارییە زیاتر تووشی منداڵ و نەوجەوان دەبێت و زیاتر کوڕان تووش دەبن وەک لە کچان .
نیشانەکانی :
نەخۆش یەکێک یان کۆمەڵێک لەم نیشانانەی دەبێت بەگوێرەی توندی حاڵەتەکەی .
1- خوران و سووربوونەوەی چاوەکان.
2- ئاو کردنی چاو.
3- هەستیاری بۆ ڕووناکی بەجۆرێک نەخۆش بە زەحمەت دەتوانێت چاوی هەڵبێنێت لەبەر ڕۆژ و ڕووناکی گڵۆپ.
4- نەخۆش هەندێک جار دەڵێت چاوم دەڵێی گرێی تێدایە .
5- تێکچوونی بینینی نەخۆش .
6-ئەستووربوونی پێڵوی چاو .
هۆکارەکان :
1- زۆر جار هۆکاری بۆ ماوەی ڕۆڵی هەیە و لەوانەیە لە باوانیدا نەخۆشی وەکو ڕەبۆ و هەستیاری پێست هەبێت .
2- لە وەرزی بەهاردا گوڵ و گوڵزار زۆر دەبێت ، تۆی ئەو گوڵانە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی نەخۆشییەکە لە وەرزی بەهاردا .
چارەسەری :
1- ئەم نەخۆشییە بۆ خۆی لەگەڵ گەورە بووندا توندی کەم دەبێتەوە .
2- ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە دەبێت خۆپارێزی بکەن .
3- شوشتنی چاو بە ئاوی سارد یان دانانی پارچەیەک بەفر لە ناو قوماشێکی خاوێن و دانانی لە سەر پێڵوی چاو .
4-بەکارهێنانی قەترەی پێویست لە ژێر رێنمایی پزیشکی چاو، بۆ هەندێک نەخۆش پێش ئەوەی تووش بێت دەتوانێت جۆرێک لە قەترەی تایبەت بەکاربهێنێت تا وەرزی بەهار تەواو دەبێت .
5-لە کاتی زۆر پێویست قەترەی کۆرتیزۆن بەکاردەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە تەنها بۆ ماوەیەکی کەم و نابێت نەخۆش بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاری بهێنێت چونکە دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئاوی ڕەش و لەدەست دانی بینین .
6- بەکارهێنانی چاویلکەی ڕەش بۆ کەم کردنەوەی هەستیاری ڕۆژ و پاراستنی چاو.
دکتۆر احمد یحیی حسن
پزیشکی پسپۆڕی چاو
پسپۆڕی ورد لە ئاوی ڕەش

 

هه‌واڵی گرنگ