وەزیری تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە قسە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە قسە دەكات

 

 

وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، تووشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردووە و لە دۆخێكی مەترسیدار داین، سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی راگەیاند: "رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبووەتەوە و لەباری مەترسیداین، دەبێ رێكارەكان توندوتۆڵتر بكرێن، دەبێ جێبەجێكردنی رێنمایی و رێكارەكان جیاوازتربێت لە ماوەی رابردوو".

ئاشكراشی كرد: "سبەی سێشەممە 30/3/2021، وەك لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبینەوە، راسپاردە و پێشنازەكانمان دەبەینە ناو كۆبوونەوە، ئومێد دەكەین رێكارەكان توندتر بكرێن، لە ئێستاشەوە ھەندێك لە پارێزگارەكان دەستیان پێكردووە و لە كۆبوونەوەی ژوورەكانی ئۆپەراسیۆن بڕیاری نوێیان داوە".

سەبارەت بە ئەگەری قەدەغەی ھاتووچۆ، وەزیری تەندروستی وتی: "لە سەرەتادا رێكارەكان توندتر دەكرێن، پێش ئەوەی بگەینە قەدەغەی ھاتووچۆ رێكاری دیكە ھەن، دەمانەوێ رێكارەكان كاریگەری نەبێت لەسەر كار و گوزەرانی خەڵك، ئومێد دەكەین ھاووڵاتییان پابەند و پاڵپشت بن، لە ھەر دۆخێكیشدا بڕیاری پێویست بە رەوشەكە دەدەین".

 

 

 

 

كوردستان24

 

هه‌واڵی گرنگ