دەستەی دەستپاکی عێراق گەندەڵترین فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە (تاپۆ) لە وڵاتدا، ئاشکرا دەکات و ڕایدهگهیهنێت ،زۆرترین بڕی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە فەرمانگەکانی تاپۆی نەینەوا بووە
ئەمڕۆ دووشەممە 29 ی ئاداری 2021 ، دەستەی نەزاهەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا كه وێنیههكی دهست كوردیو كهوتوه، رایگەیاندووە، لە ماوەی سێ مانگدا رای 11 هەزار هاووڵاتیی سەردانکەری 44 فەرمانگەی تاپۆی عێراقیان وەرگرتووە و بەپێی ئەنجامی رای هاووڵاتییانیش، ئاستی گەندەڵی و بەرتیلوەرگرتنیان لە فەرمانگەکان دیاری کردووە.
دەستەی نەزاهەی عێراق ئاماژهی بهوهش كردووه، زۆرترین بڕی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە فەرمانگەکانی تاپۆی نەینەوا بووە و کەمترینیش لە فەرمانگەکانی تاپۆی موسەننا بووە.
ئاستی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە فەرمانگەکانی تاپۆ لە عێراق لە هەر 100 مامەڵەیەک:
1- تاپۆی بەری راستی مووسڵ 51.9%
2- تاپۆی میسان 50.6%
3- تاپۆی دیوانییە 48.7%
4- بەغدا/ بەیاع 44.2%
5- بەغدا/ رەسافە (بەتاوین) 41.6%
6- بەغدا/ کەرخی یەکەم (مەنسوڕ) 41.4%
7- بەغدا/ کەرخی دووەم (ئەلعامرییە) 40.1%
8- بەغدا/ مەدائین 10.6%
9- موسەننا حەزەر 1.2%
10- موسەننا/ رومێسە 0.6%