ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به داڕوخانی بینایه‌ك له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و روداوه،برینداربوونی 3 كرێكاری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 29 ی ئاداری 2021 حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، ئه‌و بینایه‌ی ئه‌مڕۆ داڕوخاوه، له‌كاتی دروستكردنیدا بوه و بڕیاربوه بۆ بانكی رافده‌ینی لقی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دروستبكرێت، به‌ڵام به‌شێك له‌سه‌ربانه‌كه‌ی روخاوه و له‌ئه‌نجامیشدا 3 (سێ) كرێكار كه كاریان تێدا كردوه برینداربون.
وته‌بێژی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی له‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌رگری شارستانی له ناوچه‌ی سه‌وز و تیمێكی تایبه‌ت به‌شداریانكردوه له رزگاركردنی برینداره‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه.
حه‌یده‌ر مه‌جید ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بیناكه سه‌ر به‌سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه و سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ش دورن له ڕاستیه‌وه كه ئه‌ندازیارانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاریان تێدا كردبێت.