حکومەتی عێراق بۆ 4 پرۆژەی وزە گرێبەست له‌ گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ئیمزاده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حکومەتی عێراق بۆ 4 پرۆژەی وزە گرێبەست له‌ گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ئیمزاده‌كات

حکومەتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،گرێبەستێک بۆ 4 پرۆژەی وزە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئیمزا دەکات.

حکومەتی عێراق گرێبەستێک بۆ 4 پرۆژەی وزە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئیمزا دەکات کە خۆیان دەبیننەوە لە کۆمەڵگەیەکی پەرەپێدانی غازیی بە بڕی 600 ملیۆن پێ سێجا و دوو پرۆژەی ئاویی پەرەپێدانی کێڵگەی ئەرتاوی و پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە خۆر بە توانای 1000 مێگا وات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: ئەم پرۆژانە بە مەزنترین پرۆژەکانی ئەو کۆمپانیایە دادەنرێت کە لە دەرەوەی فەڕەنسا دەستیداوەتێ

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیراندا بۆ پەسەند کردنیان، پرۆژەکان دەخرێنە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئیحسان عەبدولجەبار ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو ،پرۆژەی ئەرتاوی 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەکات کە ئێستا 60 هەزارە، لە داهاتووشدا رێژەی بەرهەمهێنان بۆ 2.5 ملیۆن بەرمیل بەرز دەکرێتەوە لەو کێڵگەیە.

هه‌واڵی گرنگ