به‌وێنه..لە چەمچەماڵ گوێدرێژێک بە قەپ گوێچکەى منداڵێکی لێكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌وێنه..لە چەمچەماڵ گوێدرێژێک بە قەپ گوێچکەى منداڵێکی لێكرده‌وه‌

تەندروستى چەمچەماڵ ڕایده‌گیه‌نێت، گوێدرێژێک قەپى لە گوێچکەى منداڵێک گرتووە و بەتەواوى لێیکردووەتەوە و دواتر لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی بۆ منداڵەکە کراوە. 

 ئەمڕۆ دووشەممە 29 ی ئاداری 2021 تەندروستى چەمچەماڵ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکى دەست كوردیو کەوتووە ڕایگه‌یاندووه‌، د.هێرش سەید گوڵ شێخانی کە نەشتەرگەریی بۆ منداڵەکە ئەنجامداوە ئاماژەى بەوەکردووە، منداڵەکە کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵە کاتێک گەیەنرایە نەخۆشخانە دۆخی زۆر خراپ و مەترسیدار بوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، گوێدرێژێک قەپی لەمنداڵەکە گرتبوو بەهۆیەوە گوێی چەپی بەتەواوی بڕیبوو و لێبوبوەوە، دواتر نەشتەرگەرییەکی سێ کاتژمێری بۆ ئەنجامدراوە ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

هه‌روه‌ها داوا لە هەموو دایکان و باوکان دەکات کە بەردەوام ئاگاداری منداڵەکانیان بن و چاودێریان بکەن و بەدووریان بگرن لەو ئاژەڵانەی جێگای مەترسین بۆئەوەی پارێزراوبن تووشی روداوی نەخوازراوی وەک ئەم حاڵەتە نەبن و ژیانیان نەکەوێتە مەترسیەوە.

 

No photo description available.  

No photo description available.May be an image of 2 people and people standingMay be an image of one or more people

 

هه‌واڵی گرنگ