سامەرا..فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامەرا..فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا

دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ فەرماندەیەكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە شاری سامەرای باكووری بەغدا كوژرا.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ هەواڵی كوژرانی حەسەن خەلیفە ئەسەدی فەرماندەی فەوج لە لیوای 314ی میلیشیاكانی حەشد بڵاو كردەوە، لەگەڵ كوژرانی چەكدارێكی تری حەشد بە ناوی راسم حجامی لە سامەرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،هەردوو فەرماندەكە و چەكدارەكەی حەشد لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا كوژراون.

جێی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامن لە چالاكیە تیرۆریستییەكانیان و ڕۆژانە لەگەڵ چەكدارانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

هه‌واڵی گرنگ