چەمچەماڵ.. بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە چوار کەس برینداربوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەمچەماڵ.. بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە چوار کەس برینداربوون

لە رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ چوار کەس برینداربوون کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە و تەندروستی هەر چوار بریندارەکە جێگیرە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئاداری 2021 شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌"ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ سێ هاوڵاتی و کارمەندێکی ئاسایش بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ".

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ باسی له‌وه‌ش كرد "سێ لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران و یەکێکیش لە حاڵەتەکان لای خۆمان چارەسەری بۆ دەکەین، بەڵام بە گشتیی تەندروستی هەر چوار بریندارەکە جێگیرە".

شەریف رەحیم ئەوەشی خستەڕوو "هەر چوار تۆمەتبارەکە لە رەگەزی نێرن و تەمەنی سێ کەسیان لە نێوان 21 بۆ 31 ساڵیدایە و یەکێکیشیان تەمەنی 55 ساڵە".

 

 

هه‌واڵی گرنگ