من پێشتر تووشی كۆرۆنا بووم ئایا تووش دەبمەوە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

من پێشتر تووشی كۆرۆنا بووم ئایا تووش دەبمەوە ؟؟

 

 

بەداخەوە جارێكی تر خەڵكانێكی زۆر تووشی كۆڕۆنا دەبنەوەو ڕۆژانە لە كلینیك و نەخۆشخانەكان ژمارەی حاڵەتە سەختەكان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە بزانیت:

1. كۆڕۆنای ئێستا زنجیرەی تازەیەو گۆڕاوە لەوانەیە بەرگری لەشت نەیناسێتەوە.

2. لەوانەیە پێشووتر كۆڕۆنات تووشبووبێت بە سووكی و ئەم جارە بەقورستر تووش بیت.

3. ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە هەموو كات هەیە.

4. لەوانەیە بەرگری لەش دژی كۆڕۆنا بۆ شەش مانگ بمێنێتەوە، بەڵام نەخۆش هەیە كەمتر لە شەش مانگ دووبارە تووشبۆتەوە.

5. گروپی مەترسیدار (بەتەمەن، نەخۆشی درێژخایەنی دڵ و شەكرە ...) هەموو كات پێشبینی قورسی نەخۆشیەكەیان لێ دەكرێت.

6. لەوانەیە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت و كەسانی نزیك خۆت تووشبكەیت، بێ ئەوەی نیشانەت هەبێت.

بۆیە ماسك بەستن و دووركەوتنەوە لەیەكتر بە دوو مەتر كلیلی سەركەوتنە بەسەر كۆڕۆنا تاوەكوو ڤاكسین دەگات بەهەموو خەڵك.

(د. سوارە عەلی – پسپۆڕی هەناو)

 

هه‌واڵی گرنگ