بنیاتنانی كەسایەتی منداڵ چۆن دەبێت ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بنیاتنانی كەسایەتی منداڵ چۆن دەبێت ؟؟

 

 

كەسایەتی مرۆڤ لەسەرەتای ژیانی منداڵی دیاری دەكرێت و دەوروبەرو پەروەردە ڕۆڵی زۆر گرنگ دەبینێت لە بنیاتنانی كەسایەتی منداڵدا، ئەم حەوت خاڵە كەسایەتی بەهێزی منداڵ بنیات دەنێ:

1. ناوەندێكی خێزانی ئارام: گرفتی خێزانی كار لە كەسایەتی و دەروونی منداڵ دەكات و گەورەترین هۆكاری پەشۆكانی دەروونی منداڵە، لەبەرامبەردا خێزانی ئارام و بێ كێشە بڕواو دڵنیایی لە دەروونی منداڵدا دروست دەكات و كەسایەتی دوا ڕۆژی بەرەو پێش دەبات.

2. شێوازی گفتوگۆ (حیوار) بەكاربێنە: شێوازی گفتوگۆ باشترین ڕێگەی هەڵسوكەوت كردنە لەگەڵ منداڵ بەهۆی ئەم شێوازەوە منداڵ هەست دەكات كەسێكی هۆشیارەو ئەمەش كەسایەتیەكی هۆشیارو هاوسەنگی دوا ڕۆژی لێ بەرهەم دێت.

3. یارمەتی فێربوونی بدە: زانست كەسایەتی رۆشنبیرو شارەزا بنیات دەنێ یارمەتی منداڵەكەت بدە لە فێر كردن و شتە قورسەكانی بەشێوەیەكی ئاسان پێ بڵێ، هاوارو دەنگە دەنگی لەگەڵ مەكە، چونكە وا دەكات منداڵ بێزی لە زانست بێتەوە.

4. برەو بە (بەهرە) ی بدە: هانی منداڵەكەت بدە بەهرەی بە تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ نموونە ئەگەر حەزی لە وێنەیە هانی بدە زیاتر فێربێت و بەهەمان شێوە.

5. هانی بدە بخوێنێتەوە : خوێندنەوەی منداڵ توانای داهێنان لای منداڵ زیاد دەكات و گەشەی پێدەدات، بیرو هزری فراوان دەكات و زانیارییەكانی فراوان دەكات ئەمەش كەسایەتی بەهێز بنیات دەنێ.

6. پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەهێزبكە: دەكرێ منداڵ ببرێ بۆ باخچەو لەگەڵ منداڵانی تر تێكەڵ ببێ ئەگەر بینیت منداڵەكەت حەزی لە تەنهاییە بینێرە باخچەی ساوایان.

7. باوەڕبەخۆ بوونی منداڵەكەت زیاد بكە: بۆ ئەوەی منداڵ خاوەن كەسایەتیەكی تەواو بەهێزبێت دەبێ باوەڕی بەخۆی هەبێ، ئەمەش بەوە دەبێت ئازاد بكرێ لە دەربڕینی بۆچونەكانی، داوای بۆچوونی منداڵەكەت بكە دەربارەی هەندێ شت، لەبەردەم خەڵك هەندێ جار ستایشی بكە، هەندێ ئەركی پێ بسپێرە وەك ڕێكخستنی ژورەكەی، هاوكاری كردنی خوشك و براكانی.

(د. موحەمەد حەسەن – پسپۆڕ لەنەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان)

هه‌واڵی گرنگ