ئەوانەی جۆری یەكەمی شەكرەیان هەیە بەم شێوەیە بەڕۆژووبن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەوانەی جۆری یەكەمی شەكرەیان هەیە بەم شێوەیە بەڕۆژووبن

 

 

ئەو كەسانەی كە جۆری یەكەمی شەكرەیان هەیە (ئەوانەی كە دەرزی ئینسۆلین بەكاردەهێنن) دەتوانن بە ڕۆژووبن بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1. پێویستە پێش ڕەمەزان هەڵسەنگاندنی تەواویان بۆ بكرێت، ئەگەر ڕێژەی (3) مانگی شەكرەیان لە (9%) زیاتربوو یان شەكرەیان بەرزو نزمی زۆر دەكرد ئەوا دەبێت دەرمانەكان و شێوازی ژیانیان وا بۆ ڕێكبكرێتەوە كە بتوانن زاڵبن بەسەر شەكرەكەیانداو پاشان هەڵسەگاندنی پێش ڕۆژوو گرتنیان بۆ بكرێتەوە تا بزانن دەتوانن بە ڕۆژوو بن یان نا ؟؟

2. ئەوانەی كە جۆری یەكەمی شەكرەیان، خۆیان و ئەو كەسانەی كە لەگەڵیان دەژین، پێویستە فێر بكرێن لە كاریگەرییە نەرێنیەكانی شەكرە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لەسەر كەسی تووشبووی ڕۆژوەوان لە دابەزین یان بەرزبوونەوەی شەكرەو وشكبوونەوە، چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ڕێنماییەكان بۆ كەمكردنەوەی ئەو كاریگەریە نەرێنیانە.

3. وەرگرتنی زانیاری دەربارەی جۆرو چۆنیەتی خواردن و ڕێكخستنی كاتی خواردن و دووركەوتنەوە لە خواردنی هەڕەمەكی.

4. ڕێكخستنی ڕێژەی ئینسۆلین، بە جۆرێ كە ڕێژەی شەكر لە خوێندا بە ئاسایی بهێڵێتەوە، كە ئەمەش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازەو دەبێت بگونجێنرێت لەگەڵ پشكنینی ڕۆژانەی شەكر، زۆر جار پێویست دەكات ڕێژەی ئینسۆلینەكە كەمبكرێتەوە.

5. ڕۆژانە پێویستە چەند جارێك پشكنینی شەكرە بكرێت بۆ دڵنیا بوون لە ئاستی شەكرەو ڕێككردنەوەی هەر بەرزو نزمیەكی نائاسایی كە ڕوودەدات بۆ ڕێگریكردن لە كاریگەرییە لاوەكیەكان لەسەر كەسی خەستە.

6. ئەگەر ڕێژەی شەكر لە (70) ملیگرام لیتر كەمتر بوو پێویستە ڕۆژووەكە بشكێنێت.

(د. شاهۆ فەتاح – پسپۆڕی هەناوی)

 

هه‌واڵی گرنگ