لە بەریتانیا منداڵێکی شەش ساڵ لەکاتی هەڵکەندنی باخچەی ماڵەکەیان بەبەردبوویەکی دۆزییەوە کە تەمەنی بۆ ٤٨٠ ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە.
سیداک سینگ جاماتی تەمەن شەش ساڵ رایگەیاند، "لەکاتی هەڵکەندنی باخچەکەمان بەردێکم دۆزییەوە لە قۆچی مانگا دەچوو، پێم وابوو ددان، چنگ یان قۆچی ئاژەڵ بێت".
هەروەھا ڤیش سینگ باوکی سیداک ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ئەو پارچە رەقەی دۆزییەوە سەرسامبووین چونکە پارچەیەکی نامۆ بووە.
بەگوێرەی وتەی لێکۆڵەران تەمەنی بەبەردبووەکە لە نێوان ٢٥١ – ٤٨٨ ملیۆن ساڵدایە.
بەبەردبوو، واتە ئێسکی ئاژەڵێک کە سەردەمێکی زۆر بەسەر گیانلەدەستدانیدا تێپەڕیبێت و لە ئێستادا بە شێوەی بەرد دێتە بەرچاو، بەڵام لە رێگەی پشکنینەوە دەزانرێت کە بەرد نییە، بەڵکو ئێسک و پروسکی ئاژەڵێکە و چەندین ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە.