زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی پێشمه‌رگه باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ هه‌ست به‌جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش كراوه له‌چیای حه‌مرین‌و وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه بۆ دۆڵ‌و به‌رزاییه سه‌خته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كشابێتنه‌وه.
زنجیره چیای حه‌مرین له‌رووی جوگرافیی‌و سه‌ربازییه‌وه به‌ناوچه‌یه‌كی سه‌خت‌و دژوار داده‌نرێت‌و له‌ناوچه سنوورییه‌كانی وڵاتی ئێرانه‌وه به‌پارێزگاكانی دیاله‌و كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دیندا درێژ ده‌بێته‌وه تا نزیك سنووری سوریا.
هه‌رچه‌نده له‌دوای حوزه‌یرانی 2014 ته‌واوی حه‌وزی حه‌مرین كه‌وته ده‌ست داعش، به‌ڵام له‌هه‌ڵمه‌ته پێچه‌وانه‌كانی سوپای عێراق‌و پێشمه‌رگه‌دا به‌شی زۆری ناوچه‌كه كۆنترۆڵكرایه‌وه‌و نیمچه سه‌قامگیرییه‌كی به‌خۆوه بینی، كه‌چی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دووباره جموجۆڵی زۆری چه‌كدارانی داعشی به‌خۆوه بینیووه‌و بووه‌ته مه‌ترسی یه‌كه‌می ده‌زگا ئه‌منی‌و هه‌واڵگرییه‌كان.
وه‌ستا ره‌سوڵ، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه، به"نیقاش"ی وت "له‌پاش هێرشه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر موسڵ‌و شكستی داعش له‌و شاره، چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌ی تاك تاك‌و مه‌فره‌زه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی حه‌مرین‌و قه‌زای حه‌ویجه كه‌ئێستا به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه".
ده‌شڵێت "داعش به‌نیازه له‌و ناوچه‌یه خۆیان قایم بكه‌ن‌و چیتر شه‌ڕی به‌ره‌یی له‌گه‌ڵ سوپا‌و پێشمه‌رگه ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌شێوه‌ی پارتیزانی هێرش‌و په‌لامار ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
به‌پێی زانیاریی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، تادێت ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كه روو له‌زیادبوون ده‌كات‌و وه‌ك وه‌ستا ره‌سوڵ ده‌ڵێت "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داعش ویلایه‌تی جه‌به‌لی راگه‌یاندووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جه‌به‌ل حه‌مرین".
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه هۆكاری هه‌ڵبژاردنی چیای حه‌مرین له‌لایه‌ن داعشه‌وه، گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ختی ناوچه‌كه‌و گرێدانه‌وه‌ی به‌سوریا كه یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت بۆ ئاسانی هاتوچۆی چه‌كداره‌كان له‌نێوان عێراق‌و سوریادا.
بۆ هێزه ئه‌منی‌و هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق‌و كوردستان، زنجیره چیای حه‌مرین ناو‌و ناوبانگێكی باشی نییه، چونكه ده‌مێ ساڵه ئه‌و ناوچه‌یه چه‌قی جموجۆڵی گروپه توندڕه‌وه‌كان بووه‌و پێیان وایه "گه‌رای تیرۆر" له‌وه‌ێوه چه‌كه‌ره ده‌كات.
له‌دوای ساڵی 2003وه زۆربه‌ی گروپه چه‌كداره نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراق له‌و ناوچه‌یه مۆڵگه‌یان هه‌بووه‌و چالاكییان نواندووه، پێش داعش هه‌ریه‌كه له‌گروپه چه‌كداره‌كانی (ئه‌لقاعیده، ئه‌نسار سوننه، سوپای نه‌قشبه‌ندی، جه‌یش موجاهدین‌و حزبی عه‌وده) له‌ناوچه‌كه بوونیان هه‌بووه‌و له‌وێوه په‌لاماری كه‌ركوك‌و داقوق‌و دوزخورماتوو جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و قه‌رته‌په یان داوه.
دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، چه‌ندجارێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری دوزخورماتوو، له‌پاش ئه‌و هێرشانه‌وه له‌ئێستادا پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان‌و قایمكردنی سه‌نگه‌ره‌كانیان له‌میحوه‌ری دوزخورماتوو خه‌نده‌ق لێده‌ده‌ن.
عه‌بدوڵا بۆر، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری پێشمه‌رگه له‌دوزخورماتوو، بۆ "نیقاش" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه داعش پاش له‌ده‌ستدانی شاره گه‌وره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی پارتیزانی‌و وتی "چیتر ناتوانن هیچ جێگایه‌ك بگرن‌و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا په‌لامار ده‌ده‌ن‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان".
به‌پێی قسه‌ی عه‌بدوڵا بۆر شه‌وانه داعش شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن‌و به‌نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌واندا دێن‌و ده‌چن‌و رۆژانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حه‌شارگه‌كانیان له‌حه‌مرین.
بوونی ئه‌و چه‌كدارانه له حه‌مرین ته‌نیا مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه نابێت، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایش‌و سه‌قامگیری شار‌و شارۆچكه عێراقییه‌كانیش، ئه‌وه‌تا وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك نه‌یشارده‌وه كه بوونی ئه‌و چه‌كدارانه له حه‌مرین كۆتاییان نایه‌ت‌و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر هه‌رێم‌و عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌وه له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران، لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیری به‌رگریی عێراق‌و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆبووه‌وه، كه به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی لاهور تاڵه‌بانی له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی بوونی مۆڵگه‌كانی داعش له‌دیاله‌و زنجیره‌چیای حه‌مرین كردووه كه‌ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌و چۆنێتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان.
لاهور شێخ جه‌نگی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه داعش حه‌مرین ده‌كه‌نه مۆڵگه‌ی خۆیان وتی "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه رۆژانێكی سه‌ختتر به‌ڕێوه‌یه".
له‌حه‌وزی حه‌مرین ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین هه‌یه كه باشوور‌و رۆژئاوای ده‌ریاچه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق‌و حه‌شدی شه‌عبیدایه، باكورو رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌كه‌ش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دایه، هێزه ئه‌منییه‌كان وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن داعش ئه‌و ده‌ریاچه‌یه بۆ جموجۆڵه‌كانی به‌كار بهێنێت.
رائید رێبین ته‌ها به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری نه‌قشبه‌ندی – تبج له‌نزیك جه‌له‌ولاو سه‌عدییه‌ی پارێزگای دیاله بۆشاییه ئه‌منییه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی سوپای عێراقی‌و حه‌شدی شه‌عبی.
رائید رێبین به"نیقاش"ی وت "له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپا‌و حه‌شده‌وه دزه ده‌كه‌نه حه‌مرین‌و په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، یاخود بۆمبێك داده‌نێن‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ی گرنگه داعش هیچ باره‌گا‌و مۆڵگه‌یه‌كیان له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا نییه، ئێمه ناوچه‌كه‌ی خۆمان ته‌واو قاییم كردووه".
بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان ئێستا مه‌ترسی چیای حه‌مرین له‌مه‌ترسی حه‌ویجه‌ش گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌وان له‌وه ده‌ترسن داعش له‌وێوه دزه بكاته ناو شاره‌كانه‌وه‌و له‌رێی ته‌قینه‌وه‌وه گورز بوه‌شێنێت، به‌تایبه‌تی كه ئه‌زموونێكی تاڵی رابردوویان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.