لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا چەند بڕیارێکى نوێی ده‌ركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا چەند بڕیارێکى نوێی ده‌ركرد

لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆن چه‌ند بڕیارێکى دەرکرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داخستى قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان به‌رده‌وامده‌بێت تا 10 ى مانگى داهاتوو.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 30 ی ئاداری 2021 لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا کۆبووە دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌،سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، تا 10 ى مانگى داهاتوو تەنها بۆ تاقیکردنەوە دەوامى ناوەندەکانى خوێندن دەکرێت. رۆژانى پێنج شەممانیش لەدام و دەزگاکان دەکرێتە پشووى فەرمى.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە رێگا نادرێت هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: '' کافتریا و رێستۆرانتەکان و هۆڵەکانی وەرزش لە کاتژمێر 9 ئێوارە تاوەکو 6ـی بەیانی دادەخرێن. هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و پرسە و بۆنەیەک قەدەغەیە''.

سامان بەرزنجىئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ئەمڕۆوە بڕیارەکان وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ