سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، پێویستە لایەنەکان لە موزایدەکردن دووربکەونەوە لەبارەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار، ئەو ڕێکارەی کە بانکی ناوەندیی پەیڕەوی کردووە بەرهەمەکەیان هۆنیوەتەوە.
ئهمڕۆ 30ی ئازاری 2021 نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست کەوتووە ڕایگەیاند، مستەفا کازمی لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وتوویەتی "ئاڵنگارییەکان بەرانبەر بە وڵاتەکەمان بەردەوامەوە بەهۆی سروشتی ئەو دۆخەی کە دووچاری بووینەتەوە، بۆیە دەبێت بە هەماهەنگی ئەو دوخە تێپەڕێنرێت".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار ئاماژهی بهوهش كردووه " پێویستە لایەنەکان لە موزایدەکردن دووربکەونەوە لەبارەی نرخی دۆلار بەرانبەربە دینار، ئەو ڕێکارەی کە بانکی ناوەندی پەیڕەوی کردووە بەرهەمەکەیمان هۆنیوەتەوە کە ئەوەش وایکردووە یەدەگی بانکی ناوەندی لە ئێستادا زیادی کرد کردووە و ئاستی عێراقیش لە پۆلینی ئابوریدا چووەتە پێشەوە".
مستەفا کازمیئهوهشی خستۆتهروو "دەبێت بەزووترین کات بودجە پەسەند بکرێت، چونکە داواکاریی و پێداویستییەکانی چینی کەمەدرامەت و هەژارانی ئەم وڵاتە چارەسەردەکات وهاوکات پاڵپشتی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیش دەکات کە پەیوەستە بە ژیانی عێراقییەکانەوە".