ئاسایشی گەرمیان:ژنێک لەلایەن باوک و هاوسەر و دوو برایەوە کوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی گەرمیان:ژنێک لەلایەن باوک و هاوسەر و دوو برایەوە کوژرا

وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بکوژی ئەو ژنە 25 ساڵە ده‌ستگیركرا کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەلایەن براکەیەوە کوژرا و ده‌شڵێت، 4 کەسی دیکەش لەسەر کەیسەکە دەستگیرکراون کە باوک و برا و هاوسەری ژنەکەن.

عوسمان عەبدولكەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی چەوری سنوری ناحیەی نەوجول ئافرەتێکی تەمەن 25 ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو کوژرا دەست بەجێ هیزەکانی ئاسایش دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و لەماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێردا توانرا تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیر بکرێت و لە لێکۆڵینەوەکانیش دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو ئەوەشی وتووە، کە باوکی و براکەی و زاواکەیان کە دەکاتە هاوسەری ئەو ژنە هاوکاری بوون.

وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "تاوانبارەکە لە سنوری ناحیەی نەوجولەوە هەڵاتبوو بۆ سنوری ناحیەی کۆکز و خۆشبەختانە ئێوارەی دوێنێ لە زاڵگەی کەلار دەستگیرکراوەو کەسێکیش کە خزمی خۆیەتی و هاوکاری کردووە لە داڵدەدانی و شاردنەوەی ئەویش دەستگیرکراوە."

عوسمان عەبدولكەریم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "بەوەش پێنج کەس بەتۆمەتی کوشتنی ئەو ئافرەتە 25 ساڵە کە دایکی دوو منداڵ بووە دەستگیرکراوەو چوار لە تۆمەتبارەکان بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو یەکێکیش بە تۆمەتی داڵدەدانی بەپێی مادەی 273 لە یاسای سزادان ڕاگیراوەو ڕێککارەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوامەو ئەگەری هەیە ئەوکەیشەش ڕوانەی پۆلیس بکرێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه ڕۆژی شەممە 27ی ئازاری 2021 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندبو، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول لە قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی بە گولـلە کوشت و هەڵات."

 

 

هه‌واڵی گرنگ