بازرگانیەکی كه‌رتی تەندروستی له‌ هه‌رێم ئاشکرا دەکرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بازرگانیەکی كه‌رتی تەندروستی له‌ هه‌رێم ئاشکرا دەکرێت

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتیڕایده‌گه‌ینێت، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕەکەیان کەوتەوە، لە تەندروستی گەرمیان بەناوی پشکنینی کۆرۆناوە بازرگانیەکی گەورە دەکرێت.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە راگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو تەندروستی گەرمیانەوە بە تۆڕەکەیانی ڕاگەیاندووە، کە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە بۆ بازرگانیکردن بەناوی پشکنینی کۆرۆناوە.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بە گوێرەی ئەو ڕێکەوتنە، کۆمپانیایەکی بازرگانی ئامێری پشکنینی کۆرۆنای بۆ تەندروستی گەرمیان دابینکردوە بە خۆڕایی، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێت حکومەت کیتی پشکنین لە هەمان کۆمپانیا بکڕێت.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌ ، کۆمپانیاکە خۆی ژمارەیەک خۆبەخشی دامەزراندوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین، ئەو خۆبەخشانە بەناو خەڵکیدا دەگەڕێن و ئەوەی نیشانەیشی نەبێ پشکنینی بۆ دەکەن، کۆمپانیاکە بە جۆرێک پشکنین دەکات کە دەبێت رۆژانە لە نێوان ٥٠٠ تا هەزار پشکنین بکرێت، كەزۆربەی ئەوانەی پشکنینان بۆ دەکرێت پێویستیان پێی نیە و هیچ نیشانەیەکیان نیە، تەنها هۆکارێک بۆ ئەنجامدانی ئەو پشکنیانە ئەوەیە کە کۆمپانیاکە کیتەکانی سەرف بێ و لە ئەنجامدا کۆمپانیاکە قازانج بکات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ هەر پشکنینێک کە بە کیتەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکرێت ٢٥ هەزار دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت بۆ قازانجی کۆمپانیاکەیە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی ٣ مانگە کە لە کۆتاییەکدا ئامێرەکە دەدرێتە تەندروستی گەرمیان.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بەپێویستی دەزانێت، تەنها پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە نیشانەیان هەیە، نەک لە پێناو قازانجی کۆمپانیایەکی دیاریکراو بە هەڕەمەکی پشکنین بکرێت، گومانیان هەیە لە کوالیتی ئەو کیت و ئامێرانەی کە لایەن ئەو کۆمپانیانەوە دابینکراوە و دوای بەدواداچونی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ