لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پەرلەمانتارێكی یەكێتی وتی،"حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی مێیینەیە" كه‌مێك به‌ر له ئێستا داوای لێبوردنی کرد و رایگەیاند ئەو مەبەستی ئەوە نەبوە کە لەراگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 31 ی ئاداری 2021 هاوڕێ مەلا ستار،له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی وتەکانی ئەمڕۆی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، " پێش هەمو کەس ئەو دایکم و خوشکم مێینەن و لەژنێک بوم کە خاوەنی شەهیدە، مەبەستیشم ئەوە نەبوە کە لەراگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە."
په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مەبەست لەبەکارهێنانی وشەی مێینە ئەو کچە مۆدێلانە بوە کە بەماوەیەکی کەم لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان دەوڵەمەند دەبن لەکاتێکدا خەڵک لەقەیراندایە.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه وتیشی ، سەرەتا داوای لێبوردن لەدایکم دەکەم و دواتریش داوای لێبوردن لەهەمو ئەو ژنانە دەکەم کە بەهۆی هەڵە تێگەیشتن لەم بابەتە دڵگران بون.