لیوا یەحیا رەسوڵ: ژمارەیەک بنکە و بارەگای داعش بۆردوومان كران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیوا یەحیا رەسوڵ: ژمارەیەک بنکە و بارەگای داعش بۆردوومان كران

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری بەغدا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ژمارەیەک بنکە و بارەگای رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆردومان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1 ی نیسانی 2021 ، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، وردەکاریی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر داعش، ئاشکرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت.فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق سێ ماتۆرسکیل، چوار بنکە، تونێلێک و دوو تانکیی ئاوی خواردنەوەی داعشیان بۆردومان کردووە و وێرانیان کردوون.

لیوا یەحیا رەسوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەو بنکە و باراگایانەی داعش لە سنووری چالاکییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین، بۆردومان کراون.

 

هه‌واڵی گرنگ