دەستگیركردنی گەورە به‌رپرسێكی داعش ڕاگه‌یه‌ندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستگیركردنی گەورە به‌رپرسێكی داعش ڕاگه‌یه‌ندرا

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەركردەیەكی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆریدا ده‌ستگیركرا.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 1 ی نیسانی 2021 لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ،لەسەر ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لەڕێی بەدواداچوونی بەردەوام و وردبینیكردن و كۆكردنەوەی زانیارییە وردەكان، دەزگای دژە تیرۆر توانی بەناو (ئەمیری ناوچەی دیجلە)،كە تازە دەستنیشان كراوە لە دوای كوژرانی ئەمیرەكەی پێشوو لە ئۆپەراسیۆنی (عین الجحش)، دەستگیربكات.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە،ئۆپەراسیۆنەكە لەڕێی بۆسەیەكی تۆكمەوە بوو كە پشتی بە هەوڵە هەواڵگرییەكان بەستبوو.

 

هه‌واڵی گرنگ