له گرته‌یه‌كی ڤیدییۆیدا كه له میدیاكانی سعودیه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت،شۆفێرێك له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته به سه‌ختی هاوڵاتیه‌كی پیاده ده‌شێلێت و دواتر جارێكی دیكه كه‌سه پێككراوه‌كه ده‌هێنێته‌وه ژێر تایه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یه‌وه‌و دووباره به‌سه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات،
میدیاكانی سعودیه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه سه‌رخۆش بووه،
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، شۆفێره‌كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه پیاده‌كه هه‌بووه بۆیه ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه.