ده‌سته‌ی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و ئاشكراشیده‌كات، نزیكه‌ی 150.000 هه‌زار واژۆیان كۆكردوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1 ی نیسانی 2021 به‌یار عومه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بوه به‌رێژه‌ی 2%ی ده‌نگداره‌كانی سلێمانی كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا رێژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكانیان گه‌یشتوه‌ته 10% و سه‌رجه‌م ئه‌و واژۆیانه‌ش ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راپرسی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانیئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "له‌ئێستا به‌دواوه ده‌سته‌ی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خش له ده‌سته‌كه كاره‌كانی راده‌ستكردنی واژۆكان به‌كۆمسیۆن جێبه‌جێده‌كه‌ن، تاوه‌كو راپرسی ئه‌نجامبدات و سندوقی تایبه‌ت بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌سلێمانی دابنێت و هاوڵاتیان به‌شداری بكه‌ن بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگای سلێمانی".
به‌یار عومه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان دروستده‌كرێت، هه‌ربۆیه ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه و تیمێكی پارێزه‌ریان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له‌داواكاریه‌كانیان.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو ، به هه‌رێمكردنی سلێمانی تاكه رێگای رزگاربونی پارێزگای سلێمانیه، پێویستیشه په‌رله‌مانتارانی سلێمانی له په‌رله‌مانی عێراق رۆڵی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بگێڕن.