نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار بەرزترین ئاستی تۆماركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار بەرزترین ئاستی تۆماركرد

بۆ یەكەمجار لە دوای بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار لە كۆتایی مانگی 1 ی ڕابردوو، ئه‌مڕۆ نرخی خەرجی دۆلاری ئەمریكایی، بەرزترین ئاستی تۆماركرد و بەربەرستی 1470 دیناری عیراقی شكاند.


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیقاح لە بەغدا، 147.250 دیناری بۆ فرۆشتن تۆماركرد و نرخی كڕینیش لە هاووڵاتیان بە 146.250 دینار بووە،

لە بۆرسەكانی كەڕادە و حارسیەش نرخی خەرجی دۆلار لەنێوان 147.250 و 147.500 دیناردا بوو.


لە هەرێمی كوردیستانیش نرخی دۆلار بۆ 147.250 بۆ فرۆشتن و 146.250 بۆ كڕین بەرزبۆوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا، 146.700 دینار بوو، بەر لەوەی لە سەرلەئێوارەدا بۆ 147.750 دینار بەرزببێتەوە كە بە هەمان شێوزە لە هەرێمی كوردستانیش هەمان نرخ تۆماركرا و پاشان دابەزی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ