كاریگەری ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لەسەر منداڵان بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاریگەری ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لەسەر منداڵان بزانن

 

 

 

لەدیارترین ئەو هۆكارانەی وا دەكات دایك پەنابباتە بەر پێدانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بە منداڵەكەی، ئەویش ڕەتكردنەوەی منداڵە بۆ خواردن و خۆراك، كە هەوڵدەدات تەركیزكردن و سەرنجدانی كەم بكاتەوە لەڕێگای مۆبایل و ئامێری ئەلیكترۆنی و بەردەوام بێت لەخواردنی ئەو بڕە خۆراكەی كە دایك پێشتر بۆی دیاری كردووە، بەدڵنیاییەوە ئەم ڕێگایە خراپەو چەندین كێشەی گەورەو خراپ و خۆراكی دیكەی لێ دەكەوێتەوە لەگەڵ كاتدا.

دكتۆرە (ئەسما ئیسماعیل) پزیشكی پسپۆڕی دەروونی ئەنجامە مەترسیدارەكان و چۆنیەتی چارەسەری ئەم گرفتە دەخاتە ڕوو:

سەرەتا لە بارەی مەترسییەكانەوە (د. ئەسما) دەڵێت:

یەكەم: منداڵەكەت بەردەوام دەبێت لەخواردن تەنها بۆ ئەوەی سەیری مۆبایل بكات.

دووەم: هەستی تێر بوون لەمنداڵەكەتدا نامێنێت، چونكە هەموو سەرنج و ووردبوونەوەی لە مۆبایلەكەدا كۆكردۆتەوەو تەنانەت ناشزانێت چی دەخوات.

سێیەم: ناتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت لەخواردن و خۆراكداو ناتوانێت چاڵاك بێت لەكاتی خواردنداو ناتوانێت خۆراكەكان بناسێتەوە لە شێوەو تام و بۆن.

لەئەنجامدا:

* لەدەستدانی شارەزایی زۆر كە پەیوەندی بەهەستەكانەوە هەیە.

* لەدەستدانی كارامەیی پشت بەستن بەخودی خۆی.

* لەدەستدانی هەستی تێر بوون.

* لەدەستدانی پەیوەندی بە دایك.

لەكۆتاییدا كە گەیشتە تەمەنی شەش ساڵی، هەر پشت بە دایكی دەبەستێت بۆ خواردنی خۆراك !!

(د. ئەسما ئیسماعیل) ئامۆژگاری دایكان دەكات كە پشت بەم ڕێگایانە ببەستن بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ...

دەگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفرو سەرەتایی لێرەدا پێویستە هان بدرێت بۆ دەست لێدانی خۆراك و كارلێك كردن و چاڵاك بوون لەكاتی خواردنی خۆراكدا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆو لێرەدا دووبارە ڕەتی دەكاتەوە لەجیاتی جارێك هەزار جار، بەڵام پێویستە بەردەوام بیت لەهەوڵدان و هاندانی بۆ خواردنی خۆراك، دانیشتن لەگەڵ خێزان و دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان دیكە، ئەمەش بۆ چەند مانگێك دەخایەنێت.

لە كۆتاییدا (د. ئەسما ئیسماعیل) جەخت دەكاتەوەو دەڵێت: مۆبایل و شاشەكان بەهیچ جۆرێك چارەسەر نییە، بەڵكو لە خراپترێن هەڵبژاردەكانەو دوای ئەوە دایك دەگەڕێتەوە خاڵی سەرەتاو بەهەموو هێزیەوە هەوڵدەدات و كات دەگەڕێنێتەوە بۆ دواوەو سەر لەنوێ گەشەی منداڵەكەی دەست پێ بكاتەوە.

(ئەژین عەبدولڵا – هەولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ