زەهایمەر ڕێگری لێدەكریًَت ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زەهایمەر ڕێگری لێدەكریًَت ؟؟

 

 

نەخۆشی زەهایمەر: ئەو نەخۆشیە مێشكیەیە كە بە شێوەیەكی لەسەرخۆ یادەوەری مرۆڤ پەكدەخات هەروەها دەبێتە هۆی دروست بوونی كێشە لە توانای بیركردنەوەو ڕەفتاری مرۆڤداو سەرەنجام لەدەستدانی توانای ئەنجامدانی كارە هەرە ساكارەكانی ڕۆژانەی مرۆڤ.

ناوی ئەم نەخۆشیە لە ناوی دكتۆر (ئەلیس ئەلزەهایمەر) ەوە هاتووە كە بە دۆزەرەوەی نەخۆشیەكە دادەنرێت لە ساڵی (1906) كاتێك تێبینی گۆرانگاری كرد لە مێشكی ژنێك كە بەهۆی نەخۆشیەكی نامۆی مێشكەوە گیانی لەدەست دابوو.

كێشەی هەرە گەورەی نەخۆشیەكە لەوەدایە كە لە ئێستادا هیچ تاقیكردنەوەیەك یان زانیارییەكی ئەوتۆ بۆ دكتۆرەكان لە بەردەستدا نیە كە بتوانن بەهۆیەوە بڕیاری ئەوە بدەن ئایا كەسێك لە داهاتوودا تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت یان نا، دكتۆر (هیزر شنایدەر) بەڕێوەبەری پزیشكی كاروبارەكانی كۆمەڵەی ئەلزەهایمەر ئاماژەی بەوەدا كە ئەگەر كەسێك لە تەمەنی (20 -30) ساڵیدا بێت و بیەوێت بزانێت ئایا تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت یان نا ئەوا ئێمە هیچ زانیاریەكمان نیە بۆ بریاردان لەسەر ئەمە.

تاكە شتێك كە هەمووان لەسەری كۆكن ئەوەیە كە هێشتا زۆر شت هەیە دەربارەی نەخۆشیەكە نەزانراوە، لەوانە هۆكاری سەرەكی تووش بوون بە نەخۆشیەكە، تاكە شت كە زانراوە ئەوەیە كە ئەگەر یەكێك، كەسێكی نزیكی دەرەجە یەكی واتا یەكێك لە باوان یان خوشك و برای تووش بووی ئەم نەخۆشیە بن ئەوا ئەو كەسە مەترسی تووش بوونی زیاتر لەسەرە وەك لەكەسێكی تر، بەڵام ئەمەش هەرگیز مانای ئەوە نیە كە بە دڵنیاییەوە ئەو كەسە تووش دەبێت.

دكتۆر شنایدەر ئاماژەشی بەوەدا كە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە شەشەم هۆكاری مردن دادەنرێت لە ئەمریكا وە یەكێكە لەو دە نەخۆشیەی كە هیچ ڕێگەیەك نیە بۆ؛ وەستاندن و كەم كردنەوە یان ڕێگری لێ كردنی.

بەڵام هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دروست كردنی گۆرانكاری، لەئەمریكا دكتۆرەكان بەردەوام لە هەوڵدان، زۆرترین توانایان خستۆتە كار بۆ كۆكرنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر بارودۆخی نەخۆشەكان تا بتوانن چارەسەرێكی گونجاو بۆ نەخۆشیەكە بدۆزنەوە یان بتوانن ڕێگری لە تووش بوونی بكەن.

(موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

هه‌واڵی گرنگ