شەپۆڵەكانی خۆر چۆن دروست دەبن ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆڵەكانی خۆر چۆن دروست دەبن ؟؟

 

 

 

زانایانی فیزیایی بواری خۆرناسی توانیویانە بەهۆی كەشتی ئاسمانی (باركەر)ەوە زانیاری نوێ دەربارەی ئەو شەپۆڵە هەتاوییانەی بەدەست بهێنن كە لە خۆرەوە دەردەچن و بە بەردەوامی بەر بەرگەهەوای زەوی دەكەون و كاردانەوەی بواری موگناتیسیان لێ دەكەوێتەوە.

ساڵێك لەمەوبەر، مانگی دەستكردی (باركەر سورلاب پرۆب) ی سە بە ئاژانسی ئاسمانیی ناسا، گەیشتە نزیكترین خاڵ لە خۆر كە تا ئێستا هیچ كەشتییەكی تر نەیتوانیووە پێی بگات، لەم گەشتەیشدا چەندین زانیاری سەرسوڕهێنەری دەربارەی شەبەنگی خۆر كۆكردۆتەوە كە پلەی گەرمییەكەی دەگاتە یەك ملیۆن پلەی سەدی و گەردەلول و شەپۆڵەكانی خۆری لێوە دەردەچن.

ئەم شەپۆڵانە لە چەندین گەردی خێراو بزۆز پێكهاتوون كە كارلێك لەگەڵ بواری موگناتیسی زەویدا دەكەن، بەمەیش دیاردەی "شەفەقی جەمسەری" لە ئاسماندا دروست دەبێت. ئەم شەپۆڵانە دەتوانن تۆڕەكانی كارەبا و پەیوەندییە سلكی و ناسلكییەكان لەسەر زەوی لە كار بخەن و ببنە هەڕەشە بۆ سەر مانگە دەستكردەكانی دەوری زەوی و بگرە ببنە مایەی مەترسی بۆ گەردوونناسەكانی نێو فەزا.

بۆیە زانا فیزیاییەكان هەوڵدەدەن زانیاریی زیاتر دەربارەی ژینگەی موگناتیسی زەوی و چۆنیەتی دروستبوونی شەپۆلە هەتاوییەكان، دەست بكەوێت تاوەكو بتوانن پێشبنیی وردتریان هەبێت و خۆیان لە زیان بپارێزن.

هه‌واڵی گرنگ