حەبێك شێرپەنجەی ریخۆڵە دەستنیشان دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەبێك شێرپەنجەی ریخۆڵە دەستنیشان دەكات

 

 

زانایانی بەریتانی گەشەیان بە جۆرە حەبێك داوە كە كامێرایەكی زۆر بچووكی پێوە بەستراوەو دەتوانێت گرێ شێرپەنجەییەكانی ناو ریخۆڵە دەستنیشان بكات.

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای گەشەپێدەری ئەو حەبە، ئاماژەی بەوە داوە كە گەشەپێدانی حەبەكەیان بە شۆڕشێكی زانستی گەورە دادەنرێت لە بواری دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی ریخۆڵەداو ئاشكراشیكردووە، داهێنانەكەیان دەبێتە خاڵێكی وەرچەرخان بۆ ئەو كەسانەی بەدەست نیشانەكانی شێرپەنجەی ریخۆڵەوە دەناڵێنن.

ئەو لێپرسراوە هەروەها دەڵێت: ئەو حەبە ناونراوە كامێرای شێرپەنجەو نەخۆش یان ئەو كەسەی گومانی شێرپەنجەی لێدەكرێت، قووتی دەدات و كامێراكەش كە بەستراوە بە شاشەیەكی گەورەی تایبەتەوە لە كۆئەندامی هەرسەوە دەچێتە ناو ریخۆڵەكانەوە و دەگەڕێت بۆ نیشانەكانی ئەو نەخۆشییە و وێنەی دەگرێت و لە ماوەی (5) سەعاتدا ئەنجامی دڵنیاكەرەوە دەداتەوە بە ستافی پشكنینەكە».

روونیشیكردۆتەوە كە تائێستا دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی لەو حەبەیان بۆ (11) هەزار نەخۆش لە سەرانسەری وڵاتدا دابینكردووە بە مەبەستی تاقیكردنەوەی و لەكاتی سەركەوتنی ئەو تاقیكردنەوانەشدا، ئیدی ئەو داهێنانە كۆتایی بە رێگە باوەكەی دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی ریخۆڵە دەهێنێت كە بە (هەناوبینی كۆڵۆنی گریمانەیی) دەناسرێت و چیتر پێویست ناكات كەسەكە تیشكی (X) یش بگرێت.

پسپۆڕەكە باسی لەوەشكردووە، رەنگە دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانكردنی كارە لە پێشینەكان و ناساندنی ئەو نەخۆشانەی پێویست دەكات بە پەلە شیكاری و پشكنینی دیكە بكەن ئەگەر دەركەوت شێرپەنجەی ریخۆڵەیان هەیە.

جێگەی ئاماژەیە، لە بەریتانیادا شێرپەنجەی ریخۆڵە بە چوارەم جۆری شێرپەنجە باوەكان دادەنرێت و ساڵانە (42) هەزار حاڵەتی نوێ تۆماردەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ