ڕووداوێكی شەمەندەفەر دەیان قوربانی لێدەكەوێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕووداوێكی شەمەندەفەر دەیان قوربانی لێدەكەوێتەوە

 

 

بەلایەنی كەم (36) كەس گیانیان لەدەستداوەو دەیان كەسی تریش بریندار بوون پاش ئەوەی شەمەندەفەرێكی پڕ لە خەڵكی لە نێو تونێلێك لە ڕۆژهەڵاتی تایوان لە سەر ڕێڕەوەكەی دەرچوو.

بەلایەنی كەم (70) سەرنشین هێشتا لە نێو فارگۆنەكانی نێو تونێڵەكە گیریان خواردووەو نزیكەی (60) كەسی تریش بە پەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە لە كاتێكدا تیمەكانی بەهاناچوون هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ دەرهێنانی ئەوانی تر.

دەسەڵاتدارانی تایوان رایانگەیاندووە، بارهەڵگرێكی بیناسازی ڕەنگە بووبێتە هۆی ئەو ڕووداوەی كە لە نزیك شاری هوالینی كەناری ڕۆژهەڵات ڕوویداوە.

پێكدادانەكە بە خراپترین كارەساتی شەمەندەفەری تایوان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا دادەنرێت.

ئەو شەمەندەفەرە لە تایپییەوە بەرەو تایتۆنگ دەچوو كە بەشێكی زۆری سەرنشینەكان گەشتیاربوون.

 

هه‌واڵی گرنگ