ئەلبێرتۆ فێرناندێز سەرۆکی ئەرجەنتین لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، پاش ئەوەی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداوە، دەرکەوتووە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
لەو بارەیەشەوە راگەیاندنی نوسینگەی فێرناندێز ئاشکرایکردووە، کە پلەی گەرمی جەستەی سەرۆک ٣٧.٣ بووە و لە ئیستاشدا کەرەنتینە و بەتەنها کارەکانی رادەپەڕێنێت.
ئەلبێرتۆ ئەنجێڵ فێرناندێز، لە دایکبووی نیسانی ساڵی ١٩٥٩یە و لە ساڵی ٢٠١٩وە وەک ٥٣یەم سەرۆکی ئەرجەنتین هەڵبژێردراوە.