وزەی ئەتۆمی ئێران: دانوستانەکان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی چووەتە قۆناغی تەکنیکییەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وزەی ئەتۆمی ئێران: دانوستانەکان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی چووەتە قۆناغی تەکنیکییەوە

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، دانوستانەکان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی چووەتە قۆناغی تەکنیکییەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، گفتۆگۆکان بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی قۆناغی باشی بڕیوە و لایەنەکان ئەو قۆناغەیان تێپەڕاندووە کە چ کەسێک دەبێت هەنگاوی یەکەم بهاوێژێت و ئێستا چوونەتە قۆناغی تەکنیکییەوە.

ئاشکراشیکرد کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەرێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە و لەچوارچێوەی سیاسیی و یاسایی رێککەوتنەکە کۆبوونەتەوە، وتیشی، "لە ئێستادا چەند هەنگاوێک بەرەوپێش چووین".

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران راشیگەیاند، "لەم قۆناغەدا ناتوانین زانیاری و وردەکاری زیاتر سەبارەت بە دانوستانەکان ئاشکرا بکەین، بەڵام گەشبینین و دەبێت بۆ راگەیاندنی زانیاری زیاتر هەفتەیەکی دیکە چاوەڕێ بکەین".

لەپێناو سوککردنی گەمارۆکانی سەر ئێران و کۆنتڕۆڵکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە، ساڵی ٢٠١٥، رێککەوتننامەی ئەتۆمی نێوان تاران و وڵاتانی 5+1 ئیمزا کرا، بەڵام رۆژی سێشەممە ٨ی٥ی٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە بڕیارێک کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنەکە و گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێرانی راگەیاند.

بەهاتنە سەرکاری جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیواکان بۆ گەڕانەوەی واشنتن بۆ رێککەوتنەوە و زیندوکردنەوەی زیاتر بوون، ئەگەرچی پێشتر بەرپرسانی ئێران چەندین جار رایانگەیاندووە کە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لەوبارەیەوە رەتدەکەنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ