ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر كه‌ زۆرینه‌یان كوردن له‌ مردن رزگاركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر كه‌ زۆرینه‌یان كوردن له‌ مردن رزگاركران

به‌هۆی دروست بوونی كێشه‌ له‌ یه‌خته‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ فه‌ڕه‌نسا‌ بۆ به‌رتیانیا، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر، كه‌ زۆرینه‌یان كورد بوون، له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له‌ مردن رزگار كران.

له‌ ڕاگەیەندراوێكدا، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی كەسوكاری كۆچبەرێكی كورد فیدراسیۆنه‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه‌، یەختێك لە كاتی پەڕینەوەیان لە فەڕەنسا بۆ بەریتانیا كیشەی تیكەتووە و ژمارەیەك لە سەرنشینەكانی هاوڵاتی هەرێمی كوردستانن و داوای بەهاناوەچوون دەكەن، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا، ڕێكخراوەكانی تایبەت بە دۆسیەی كۆچبەرانیان لە بەریتانیا و فەڕەنسا ئاگاداركردەوە.

فیدراسیۆنی پەنابەران رونیكرده‌وه‌، زانیارییان پێگەشتووە كە پۆلیسی ئێشكگری فەڕەنسا بەهانای یەختەكەوە چووە و، هه‌موو كۆچبەرەكانی لە مردن ڕزگار كردووە.

فیدراسیۆن ئاشكرایكردووه‌، یەختەكە ٣٦ كۆچبەری تێدا بووە، لە ناویاندا ژن و مناڵ هەیە و، ئێستا لە ژێر چاودێری و لێكۆڵینەوەدان.

 

هه‌واڵی گرنگ