کامیان لەبەرژەوەندی خەڵک و نیشتیمانە، پێڵاوەکە یان پەرلەمان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کامیان لەبەرژەوەندی خەڵک و نیشتیمانە، پێڵاوەکە یان پەرلەمان

ماڵوێرانی بۆ کورد لەزۆربەی وڵاتانی دونیا هەموو هەنگاوێک لەهەر دامەزراوەیەک لەکۆتاییدا خەڵک و نیشتیمان تێیدا سود مەندن، ئەوەی لەهەموو هەنگاوەکان زەرەریەتی خەڵک و نیشتیمانە، لەم ۳۰ ساڵەی دەسەڵاتی کوردی تاکەکانی وادەبەشکردوە شەقامی کوردی بۆتە بیست پارچە بەدرێژایی مێژوی کورد ئاوا پارچە پارچە و لێکترازاو نەبوە، بەبڕوای من بەعس نەی توانی کورد وابکاتە دوژمنی یەکتر لەناو خۆ لەگەڵ یەکتر، ئەمە لەلایەک لەلایەکی تر ئەوەی موتمانەبوو لەنێوان خەڵک و دەسەڵات و سیاسیەکان نەماوە هەرچی بکەی تۆمەتباری، نازانی بۆ خەڵک و نیشتیمانە یان بۆ گیرفانە، ڕۆژئاوا سودی لەدیموکراسی بینیوەو خزمەتی مرۆڤایەتی بردۆتە لوتکە، دکتاتۆریەتی قیزەون و ناشرین کردوە، وازیان لە ململانێی سەربازی هێناوە، کەچی لێرە تازە وڵات بەرەو ئیدارەی ئەمنی و سەربازی و هەڕەشە دەڕوات، لەبیریان چوە لەدونیای جیهانگیری و شەفافیەت و ڕاگەیاندن دەژین، بۆیە ئەوەی دەگوترێ و دەکرێ هەر نیشتیمان و خەڵک تێیدا زەرەر مەندە، ژیرو عاقڵ و بیرمەندەکان وردە لەدامەزراوە سەرەکی و گرنکەکان دور دەخرێنەوە تابێ بەهاو بێ ئەرزش بکرێن ئینجا بڵێین ئەم میللەتە شایستەی دامەزراوەی شەرعی نیە دەبێ بەعەشایری یان بەزەبری هێز ئیدارەیان بکەین.

 

هه‌واڵی گرنگ