دوای وهرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا، لهبارهی تهندروستی ڤلادیمێر پوتینی سهرۆك كۆماری روسیا، ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری رووسیا روونكردنهوه دهدات.
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری رووسیای فیدراڵ "کرملین" رایگەیاند: دوای وەرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنای دروستکراوی وڵاتەکەی، هیچ کاریگەرییەک، لەسەر جەستەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا دەرنەکەوتووە.
وتەبێژی کۆشکی کرملین رەتیکردهوه، ناوی ئەو پێکوتەیە ئاشکرا بکات، کە پوتین وەری گرتووە و دهڵێت: تەنیا سەرۆک پوتین و پزیشکەکەی دەزانن چ جۆرە پێکوتەیەکی وەرگرت.
شایهنی باسه، رۆژی 23/3/2021 ڤلادیمێر پوتین دوور لە چاوی کامێرا و رۆژنامەنووسان، پێکوتەی دژەکۆرۆنای وەرگرت و، رایگەیاند: پێویست نییە پێکوتەکە لەبەردەم رۆژنامەنووسان وەربگرێت، چونکە ئەگەر کەسێک بیەوێ ساختەکاری بکات، هێندە زەحمەت نییە و، لەبری دەرزی پێکوتە، دەرزییەکی ڤیتامینەکان لەبەردەم کامێرا وەردەگرێت.