زانای فیزیایی بهرهچهلهك ژاپۆنی، داهێنەری گڵۆپی لێد و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 2014، به هۆی نهخۆشییهوه، لە تەمەنی 92ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
له هەواڵێكدا، ئاژانسی "كیادۆ"ی ژاپۆنی بڵاویكردهوه، ئاكاساكی ئیسامو زانای فیزیایی ژاپۆنی، بەهۆی هەوكردنی سییەكان لە نەخۆشخانەی شاری ناگۆیا لە تەمەنی 92ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
ئاكاساكی لەدایكبووی شاری كاگۆشیمایە، لە ساڵی 1952 زانكۆی تەواو كردوە و، لە كارگەی ئەلكترۆنی ماتسوشیتا، كە لە ئێستادا ناوەكەی بۆتە پاناسۆنیك، كاریكردووە.
ئهو زانا ژاپۆنیه، لە ساڵی 1981دا لە زانكۆی ناگۆیا ناونیشانی پڕۆفیسۆری بەدەستهێناوە و، بەهۆی داهێنانی گڵۆپی لێد، ساڵی 2014 خەڵاتی نۆبڵی فیزیای بەدەستهێناوە.