نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەینێت،هەندێ میدیا و سۆشیاڵ میدیا کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێنرخکردنی ھەوڵی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمە.
ئهمڕۆ شهممه 3 ی نیسانی 2021 نوسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لەرونکردنەوەیەکدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوهڕایگهیاندووه" لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی دکتۆر بەشیر حەداد، عێراقیان شێواندوە کە گوایە جەنابیان وتویەتی، عێراق لەم مانگەوە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی موچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت".
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئاماژهی بهوهش كردووه، ئێمە لێرەوە بەھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە چەواشەکارییانە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە.
له ڕوونكردنهوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو" پێمان وایە ئەوانە کە لەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە کار دەکەن، ھیچ شتێک لە کاری رۆژنامەنووسی نازانن و تەنیا فەرمانبەرێکن و کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێ نرخ کردنی ھەوڵی نوێنەرانی کوردە لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە".