داوا ده‌كرێت حکوومەتی عێرق مووچەی سێ مانگی داهاتوو بە دۆلار دابەش بکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوا ده‌كرێت حکوومەتی عێرق مووچەی سێ مانگی داهاتوو بە دۆلار دابەش بکات

سەرۆکی لێژنەی مافەکان مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات مووچەی مانگەکانی داهاتوو، بە دۆلار دابەش بکات.

ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسانی 2021 ، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لێژنەی مافەکان مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا كه‌ وێنیه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ رایگەیاندووە، بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینار، چینی هەژار تووشی زیانێکی گەورە بووە.

ئەرشەد ساڵحی داواشی کردووە حکوومەتی عێراق مووچەی سێ مانگی داهاتووی مووچەخۆرانی وڵاتەکەی بە دۆلار لە بری دینار، دابەش بکات.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتیكدایه‌ ، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی،رۆژی 20-12-2020 بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری وڵاتەکەی دا و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە 122 هەزارەوە گەیاندە 147 هەزار دینار.

هه‌واڵی گرنگ