وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هه‌زارو 420 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3 ی نیسانی 2021 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هه‌زارو 420 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 123 كەسیش به په‌تاكه گیانیان لە دەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه،لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 920 هەزار و 394 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایۆسه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا 62 هەزار و 999 كەس لە ئێران به‌په‌تاكه گیانیان لە دەستداوە.