وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە، بەرهەمهێنانی ئەو گازە سروشتییەی لەگەڵ نەوت دەردەهێنرێت، پەرەی پێ دراوە و بڕەكە لە مانگی ئاداردا بەراورد بە مانگی شوبات بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتەكە بڵاوی كردووەتەوە، كۆمپانیاكانی بواری دەرهێنانی نەوت، توانیویانە قەبارەی كۆنترۆڵكردنی رۆژانەی گازەكە لە مانگی ئاداردا بۆ دوو هەزار و 612 بەرمیل بەرز بكەنەوە، هاوكات هەزار و 315 بەرمیل گازیش بەرهەم هاتووە كە پێشتر دەسووتێنرا.
ههروهها وهزارهتی نهوتی عێراق ئاماژهی بهوهش كردووه ،بەرهەمهێنانی نەوتی باكور و ناوەند لە گازی سروشتی، 307 بەرمیل لە رۆژێكدا و گازی بەرهەمهاتوو لە ئاكامی سووتانی نەوتیش 58 بەرمیل بوو، لە كاتێكدا ئەو گازە سروشتییەی لە بەسرە و زیقار و میسان بەرهەم دەهات، دوو هەزار و 305 بەرمیل و گازی وەرگیراو بە هۆی سووتانی نەوتیش هەزار و 275 بەرمیل لە رۆژێكدا بووە.
ههروهها ئهوهشی خستۆتهروو، قەبارەی بەرهەمهێنانی گازی وشكی بە هەزار و 227 بەرمیل و گازی شلیشی بە شەش هەزار تۆن بووه.
بەگوێرەی میدڵیست نیوز، كۆی گشتی گازی یەدەگی عێراق دەگاتە 132 تریلیۆن پێ سێجا و 70%ی گازەكەش لەگەڵ نەوت دەردەهێنرێت. عێراق لە ناو وڵاتانی دنیا لە رووی یەدەگی گازی سروشتی، لە پلەی 11 هەڵكەوتووە.