ئاژانسی فەرمی ئوردن لەبارەی دەستبەسەركردنی براكەی شاعبدالله هەواڵێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاژانسی فەرمی ئوردن لەبارەی دەستبەسەركردنی براكەی شاعبدالله هەواڵێكی بڵاوكردەوە

دەنگۆی دەستبەسەرگرتنی برای شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم، شازادە حەمزە بن حوسێن و دانانی لەژێر چاودێری لە کۆشکەکەی خۆی لە عەممانی پایتەخت بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست-ی ئەمریکی، گەرەترین کوڕی شا حوسێن و براگەورەی شا عەبدوڵڵای دووەم، شازادە حەمزە بن حوسێن و ٢٠ کەسی دیکە، بە "تۆمەتی ھەڕەشە بۆسەر سەقامگیری وڵاتەکە" دەستبەسەرکراون.

لە ھەواڵەکەدا، ئاماژە بەوەشكراوە کە شازادە حەمزە، لە کۆشکەکەی خۆی لە عەممانی پایتەخت دەستبەسەرکراوە، ھاوکات ئەو کەسانەی کە لەگەڵیدا دەستبەسەرکراون کەسانێکی خاوەن پێگەن لە دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەدا.

لەمبارەشەوە  ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئوردن پێترا، دەنگۆکانی دەستبەسەرگرتن یان ھێشتنەوە بە زۆرەملێی شازادە حەمزە-ی لە کۆشکەکەی خۆی رەتدەكاتەوە.

پێشتر، ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئوردن پێترا، لە ھەواڵێکیدا دەستبەسەرگرتنی سەرۆکی پێشووی دیوانی شانشینی ئوردن باسم ئیبراھیم عەوادەڵڵا و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاندبوو.

هاوكات شازادە حەمزە بن حسین له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتوو رایگەیاند: له‌ ماڵەکەمدام لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکانمداو فەرماندەی سوپا داوای لێکردم پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە نەکەم.

 

هه‌واڵی گرنگ