ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نزیك دەبێتەوە لە 140 ملیۆن تووشبوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نزیك دەبێتەوە لە 140 ملیۆن تووشبوو

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 131 ملیۆن و 384 هەزار و 646 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 2 ملیۆن و 859 هەزار و 657 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 131 ملیۆن و 384 هەزار و 646 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 105 ملیۆن و 766 هەزار و 533 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 22 ملیۆن و 758 هەزار و 456 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، 31 ملیۆن و 383 هەزار و 126 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

عێراقیش لەپەل ی26ی ڕیزبەندیەكەدایە و تاوەكو ئێستا 868 هەزار و 200 كەس تووشبووی پەتاكەن و 23 هەزار و 130 تووشبووش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەرێمی كوردستانیش ڕۆژانە ئامارەكانی ڕوو لەبەرزبونەوەیە و تاوەكو ئێستا 124 هەزار و 132 حاڵەتی پەتاكە لە هەرێم تۆماركراوە و 3 هەزار و 702 هاوڵاتیش بەپەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ