دزە بە زانيارى كەسيى 533 مليۆن بەكارهێنەری فه‌یسبووك كراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دزە بە زانيارى كەسيى 533 مليۆن بەكارهێنەری فه‌یسبووك كراوە

ماڵپەڕی Business Insider لە ھەواڵێکیدا رایگەیاند، لە پلاتفۆرمێکی ھاککردندا، ژمارەی تەلەفۆن و زانیاری کەسیی 533 ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبووک لە 106 وڵات بە خۆڕایی لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی ھەواڵەکە، زیاتر لە 32 ملیۆن کەس لەوانەی زانیارییەکانیان بڵاوکراوەتەوە لە ئەمریکا-ن، 11 ملیۆن کەس لە بەریتانیا، شەش ملیۆن کەس لە ھیندستان-ن.

ھەر بەپێی ھەواڵەکە، زانیارییەکان ژمارەی تەلەفۆن، زانیاری شوێن، رێککەوتی لەدایکبوون و زانیاری ئیمەیل لەخۆدەگرێت.

لای خۆیانەوە، شارەزایانی بواری ئاسایشی ئینتەرنێت، ھۆشدارییان لە بەکارھێنانی زانیارییەکان لەلایەن ھاککەرەکانی کۆمپیوتەرەوە بە مەبەستی ساختەکاریی و فێڵکردن، دایەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ