نوێترین زانیاری...موچەی سێ مانگی داهاتوو بە دۆلار دابەش دەكرێـت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری...موچەی سێ مانگی داهاتوو بە دۆلار دابەش دەكرێـت

 

پێشنیازکراوە موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران بە دۆلار خەرجبکرێت. بەڵام ڕایدەگەیەنن كەوا حکومەت بە هیچ جۆرێک پابەند ناکرێت بە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازەوە.

عەدنان زرفی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشنیازێک هەیە کە حکومەت موچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەشبکات، بەڵام تاکە شتێک بتواندرێت جێبەجێ بکرێت، بریتیە لە یاسا و رێنماییەکانی جێگیرکراوی ناو بودجە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەرلەمانتاران پێشنیازی دەکەن تەنیا وەک بیرۆکە و بۆچوون دەکرێت شتی نوێی تێدابێت، نەک مەرج بێت جێبەجێبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی پێشنیازێکی لەم جۆرە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکومەت و سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی لە پرۆسەی جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕکردنی دراودا.

 

هه‌واڵی گرنگ