تورکیا: ئۆپراسیۆنه‌كانمان لەناو خاکی عێراق دەستپێدەکاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تورکیا: ئۆپراسیۆنه‌كانمان لەناو خاکی عێراق دەستپێدەکاته‌وه‌

سه‌باره‌ت‌ به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانیان له‌ نێو خاكی عێراق، وەزیری بەرگری تورکیا روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ت و ده‌ڵێت: به‌م نزیكانه‌ ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو خاکی عێراق دەستپێدەکینه‌وه‌.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگه‌یاند: بە زووترین کات ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لەناو خاکی عێراق دەستپێدەکەنەوەو، ئه‌م ئۆپراسیۆنانه‌ بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خاكی تورکیا و عێراقه‌.
وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی: ئه‌نقه‌ره‌‌ ئامادەیین به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ بەغداد بكات.
شایه‌نی باسه‌، تورکیا ماوەی چەند ساڵێکە، ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو خاکی عێراق و سوریا ئەنجام دەدات، بە بیانوی بوونی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچانە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ